بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کوردستان ڕۆژانە بڕی (١٤٠) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا لەڕێگەی
بۆڕیە نەوتیەکانی بەغداوە هەناردە دەکات. لەبەرامبەردا، حکومەتی ناوەندی بڕی (١) تریلیۆن دینار کە دەکاتە (٨٥٧) ملیۆن دۆلار
دەدات بە کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت کە لەکوردستان کار دەکەن.
هەر بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنە، بۆماوەی مانگێک هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتە و بڕیاریشە ئەو بڕە زیاد بکرێت بۆ (٢٠٠) هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکداو هەناردەکردنی بەبەردەوامی بۆ ماوەی ساڵێک. ئەم ڕێکەوتنە وەکو هەنگاوێکە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر نەوت.
لەمانگی نیسانی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی ڕاگرت وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر نەدانی پارەی کۆمپانیا بیانیەکانی نەوت کە لە کوردستان کاردەکەن لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە. دواتر، هەرێم دەستیکردەوە بە هەناردەکردنی نەوت و رایگەیاند کە دووبارە هەناردەکردنی نەوت ڕادەگرێتەوە ئەگەر تاوەکو (١٥ ئەیلول) پارەی کۆمپانیاکان نەدات.
No comments:
Post a Comment