لێکۆڵەرەوان ماوەیەکی زۆر دەبێت بۆیان دەرکەوتووە
کە مێشک وەکو ماسولکە وایە؛ ھەرچەندە زیاتر بەکاری بھێنیت زیاتر گەشە دەکات.
ھەروەھا ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە پەیوەندی دەمارەکان زیاترو قوڵتر دەبێت کاتێک ھەڵە دەکەی لە
ئەنجامدانی کاری قورس نەوەکو بۆ دوابارەکردنەوەی سەرکەوتن لە کاری ئاساندا. ئەمە ئەوە
پیشاندەدات کە زیرەکی ئێمە جێگیر نییە: وە باشترین ڕێگاش بۆ زیادکردنی زیرەکی
خۆمان قبوڵکردنی ئەو پڕۆژەو کارانەیە کە پێوویستی بە ھەوڵدانی زۆرەو لەوانەیە تێیاندا
سەرکەوتوو نەبین.
