لێکۆڵەرەوان ماوەیەکی زۆر دەبێت بۆیان دەرکەوتووە
کە مێشک وەکو ماسولکە وایە؛ ھەرچەندە زیاتر بەکاری بھێنیت زیاتر گەشە دەکات.
ھەروەھا ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە پەیوەندی دەمارەکان زیاترو قوڵتر دەبێت کاتێک ھەڵە دەکەی لە
ئەنجامدانی کاری قورس نەوەکو بۆ دوابارەکردنەوەی سەرکەوتن لە کاری ئاساندا. ئەمە ئەوە
پیشاندەدات کە زیرەکی ئێمە جێگیر نییە: وە باشترین ڕێگاش بۆ زیادکردنی زیرەکی
خۆمان قبوڵکردنی ئەو پڕۆژەو کارانەیە کە پێوویستی بە ھەوڵدانی زۆرەو لەوانەیە تێیاندا
سەرکەوتوو نەبین.
بەڵام ھەمووکەسێک ھەست بەوە ناکات. دکتۆر
كارڵ دوێک لە زانکۆی ستاندفۆرد ماوەیەکەی زۆر دەبێت لێکۆڵینەوە لە بڕوابوونی خەڵکی
دەکات بەرامبەر فێربوون. بۆی دەرکەوتووە کە زۆربەی خەڵکی خاوەنەی دوو بیرکردنەوە؛
بڕوابوون بەوەی کە مێشک گەشە دەکات و توانای فێربوونی زیاتریان ھەیە یان ئەوەیە کە
زیرەکی جێگیرەو توانای فێربوونی زیاتر نییە. ئەوانەی خاوەنی
بڕوای جێگیرن
بەشێوەیەکی ھەڵەن دەڵێن بەشێوەیەکی سروشتی خەڵکی زیرەکن یان نا
ئەوانەشی بڕوایان
بە گەشە ھەیە پێیان وایە کە تواناو زیرەکی دەکرێت زیاد بکرێن لەڕێگەی ھەوڵدان، و
شکستھێنانەوە. دکتۆر
دوێک بۆی دەرکەوتووە کە ئەوانەی بۆچوونی جێگیریان ھەیە بەزۆری
کارلەسەر ئەو پرۆژانە دەکەن کە ئەگەری سەرکەوتن تێیاندا زۆرەو خۆیان لەوانە
دووردەخەنەوە کە لەوانیە ھەوڵدانی زۆرتریان بوێت کە ئەمەش ڕێگە دەگرێت لە فێربوونی
زیاتریان. بەپێچەوانەوە ئەوانەی بڕوایان بە گەشەو فێربوونی زیاتر ھەیە ئەو کارانە
ئەنجام دەدەن کە پێوویستی بە ھەوڵ و کۆششی زیاترو ململانێی زیاتریان دەوێت.
ھەوڵی خۆش ئەوەیە کە ئەو بۆچوونانە دەکرێت
بگۆڕێن و کەسەکان فێربکرێن. لەڕاستیدا ئینتەرنێت خەونێکە بۆئەوانەی دەیانەوێت
بڕوایان بە گەشەی مێشک ھەیە. زانیاری بێ کۆتایی دەتوانرێت لە ئینتەرنێت دەست
بکەوێت و دەتوانی پەرە بە زیرەکی خۆت بدەی. بەڵام کۆمەڵگاکان بەتەواوی سود لەو
سەرچاوانە وەرناگرن ئەگەر کەسەکان پێیان وانەبێت دەتوانن زیرەکی خۆیان زیاد
بکەن.
بابەتەکە بە ئینگلیزی
بکەن.
بابەتەکە بە ئینگلیزی
No comments:
Post a Comment