Monday, September 24, 2012

کۆبوونەوەکەی تاڵەبانی و نەوشیروان پەندێک بۆ ئێمەی هاوڵاتی



کۆبوونەوەکەی تاڵەبانی و نەشیروان پەندێک بۆ ئێمەی هاوڵاتی

هەرچەندە دەبێت هەموومان خۆشحاڵ بین بە کۆبوونەوەکەی تاڵەبانی و نەوشیروان بەهیوای چارەسەرکردن کێشەکان و یەکخستنی ناو ماڵی کوردی، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە نمونەیەکی ئاشکرایە کە لە سیاسەتدا تەنها هاوڵاتیانی ئاسایی وەکو دەستکەلا لەلایەن سیاسیەکانەوە یاریان پێدەکرێت و بێ نرخ دەکرێن و کەرامەتیان دەشکرێنرێت. 

دواجار، سەرکردەکان کۆدەبنەوەو وەکو دۆست و خۆشەویست و برا بە زەردەخەنەوە لەگەڵ یەکتر دەدوێن بەشێوەیەک کە هیچ ڕووی نەدابێت. 

پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی ئێمەی هاوڵاتی لەم نمونانەو سەدان نمونەی تر پەند وەرناگرین و بەقسەو دروشمی سیاسیەکان بێڕێزی بەرامبەر یەکتری دەکەین تاڕادەی یەکتر کوشتن؟ 

با هەمیشە ئەو نمونانەمان لەبەرچاو بێت و دەستدرێژی نەکەینە سەر کەرامەتی براکانمان و نەبین بە داردەستی سیاسیەکان و بۆ مەرامە ناشیرینەکانیان بەکارمان نەهێنن. 

No comments:

Post a Comment