Wednesday, February 19, 2014

فارووقی مەلا مستەفا: بە فرۆشتنی خانووەكەی باوكم دەستمپێكرد

فارووقی مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق، لەسەر بینایەكی بەرز كە كۆمپانیای ئاسیاسێڵی تێدایە، لە ژوورێك كە دوو لای شووشەیە، بەو دووربینەی لەژێر مێزەكەیدا دایناوە، جار جار سەیری ئەو هۆتێلە بەرز و جوانە دەكات كە لەسەر یەكێك لە گردەكانی سلێمانی دروستیكردووە، لەهەردوولا شووشەییەكەی ژوورەكەیەوە، سەیری سەر گردە جیاوازەكانی شارەكەو كوردستانیش دەكات، چونكە زۆر ئەستەمە لە كوردستاندا كەسێك بیەوێت سەرمایەدارێكی گەورە بێت یان سەرمایەكەی بپارێزێت و سەری هەموو گردەكان نەبینێت و لەسەر هەموو گردەكانیشەوە نەیبینن. 

No comments:

Post a Comment